به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب، موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌ت له‌ سیستان و به‌لووچێستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژ و حه‌وته‌ی مامۆستا له‌گه‌ڵ تاقمێك له‌ مامۆستایانی قوتابخانه‌ی ئه‌و شاره‌ چاوپێكه‌وتنی كرد.

ئه‌و به‌ ئاماژه‌ به‌ پێگه‌ی مامۆستا له‌ قوڕئان و سیره‌ی پێغه‌مبه‌دار، وتی كه مرۆڤ‌سازی و گه‌شه‌ و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا له‌ ڕۆڵه‌كانی مامۆستا هه‌ژمار ده‌كرێ.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی، ڕۆڵی مامۆستا له‌ كۆمه‌ڵگادا، ڕۆڵی پێغه‌مبه‌رانه‌یه‌‌؛ مامۆستایان به‌ هێماوه‌رگرتن له‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا خه‌ریكی ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵگان.

له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌ پێشكه‌شكردنی كتێب، ڕێز له‌ مامۆستایان گیرا.